نێچیرڤان بارزانی و حوسێن ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و تاران تاووتوێ ده‌كه‌ن
K24 - هەولێر:
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستانيان له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلاميى ئێران‌دا، تاووتوێ كرد.
ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 2024/5/6) نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و شاندى ياوه‌رى، له تاران له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ حوسێن ئه‌مير عه‌بدوڵڵاهيان وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستانيان له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلاميى ئێران‌دا، تاووتوێ كرد.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له بايه‌خ و گرنگيى بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان بۆ هه‌ردوو وڵات كرده‌وه و باسيان له زه‌مينه و دهرفهتهكانى زيادكردنى جووڵه و ئاڵوگۆڕى بازرگانى و چالاكييه ئابوورييه‌كان و كار و پرۆژه‌كانى كه‌رتى تايبه‌تى ئێرانى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، تيشكيان خسته سه‌ر دۆخى سياسى و گشتيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و داكۆكييان له پاراستنى سه‌قامگيرى كرده‌وه.