هاوپه‌یمانی سێقۆڵی سوننه داوای دانیشتنێكی به په‌له‌ی په‌رله‌مان ده‌كات

K24 – هەولێر:
هاوپه‌یمانی سێقۆڵی سوننه له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا داوا له سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كات په‌له بكات له دانیشتنێك بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 6ـی ئایاری 2024) هاوپه‌یمانی سێقۆڵی سوننه كه پێك دێت له "هاوپه‌یمانی عه‌زم، حه‌سمی نیشتمانی و سیاده" ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا داوا ده‌كات په‌رله‌مانی عێراق دانیشتنێكی به په‌له بكات و له هیچ بارودۆخێك و به هیچ پاساوێك دوای نه‌خات بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێت.
هه‌روه‌ها ئه‌و په‌یمانییه سێقۆڵییه ده‌شڵێت، دانیشتنێكی په‌رله‌مان له باره‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مانه‌كه هه‌نگاوێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه و پێویسته بۆ به‌دیهێنانی سه‌قامگیری سیاسی و دامه‌زراوه‌یی له عێراق.
هاوكات ده‌ڵێت، دواخستنی ئه‌و دانیشتنه و هه‌ڵنه‌بژاردنی سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر پڕۆسه‌ی سیاسی له عێراق دروست ده‌كات.
له كۆتاییشدا داوای كردووه لایه‌نه‌كان به‌رپرسیاریه‌تی سیاسی و ئه‌خلاقی له ئه‌ستۆ بگرن كه پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان پشكی سوننه‌كانه و به ڕووحی هاریكاریی و پابه‌ندییه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن.
ڕۆژی 14ـی تشرینی دووەمی 2023، دادگای فیدراڵی بڕیاری کۆتاییهێنان بە ئەندامێتی هەر یەکە لە محەممەد حەلبووسی و لەیس دلێمی لە پەرلەمانی عێراق هێنا و بەمەش ڕاستەخۆ حەلبووسی لە پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دوور خرایەوە، ئەمەش بەهۆی ئەو کێشانەی لەگەڵ ئەو پەرلەمانتارە لە ماوەی ڕابردوو لە نێوانیان ڕوویاندا بوو.
لە یەکەم کاردانەوەشیدا، حەلبووسی سەرسوڕمانی خۆی بە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی نیشان دا و ڕایگەیاند، هەندێک لایەن هەوڵی لێکترازانی پێکهاتە کۆمەڵایەتییەکانی عێراق دەدەن.
حەلبووسی لە ساڵی 2018ـەوە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بوو، هاوکات سەرۆکی حزبی تەقەدومە. پێشتر و بەر لەوەی ببێتە سەرۆکی پەرلەمان، لە 29ـی ئابی 2017، ئەنجوومەنی پارێزگای ئەنبار بە زۆرینەی دەنگ حەلبووسی کردە پارێزگار.
