ئیسماعیل مسلمانی: ناتانیاهۆ ده‌یه‌وێت به هێرشكردنه سه‌ر ڕه‌فه‌ح ته‌حه‌ددای هه‌موو جیهان بكات

K24 - هەولێر:
شاره‌زایه‌كی سیاسی ئاماژه به‌وه ده‌كات، ناتانیاهۆ حەپەسا كاتێك حه‌ماس به پڕۆژه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست ڕازی بوو؛ ده‌شڵێت، ناتانیاهۆ پێی وایه كۆتاییهاتنی شه‌ڕ واته كۆتاییهاتنی حكوومه‌ته‌كه‌ی.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 7ـی ئایاری 2024) ئیسماعیل مسلمانی، شاره‌زای سیاسی له قودس تایبه‌ت به كوردستان24 ڕایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس به پێشنیازنامه‌كه‌ی قه‌ته‌ر و میسر ڕازی بوو بۆ ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست، ئیسرائیل حەپەسا و پاشه‌كشه‌ی له ئاگربه‌سته‌كه كرد.
ئیسماعیل مسلمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل پێی وایه كۆتاییهاتنی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ حه‌ماس، واته كۆتاییهاتنی حكوومه‌ته‌كه‌ی بۆیه بڕیاری دا هێرش بكاته سه‌ر ڕه‌فه‌ح.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، ناتانیاهۆ ده‌یه‌وێ به‌ره‌كی زۆر فره‌وان له ناوخۆی ئیسرائیل بكاته‌وه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كۆبوونه‌وه‌كان له ئیسرائیل به‌رده‌وامن.
ئه‌و شاره‌زایه سیاسییه گوتیشی، ناتانیاهۆ ده‌یه‌وێت هێرش بكاته سه‌ر ڕه‌فه‌ح و ته‌حه‌ددای هه‌موو جیهان بكات.
ڕۆژی (دووشه‌ممه 6ـی ئایاری 2024) بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی قه‌ته‌ری و میسری بۆ ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له كه‌رتی غه‌ززه نیشان دا، له‌م باره‌وه ئیسماعیل هه‌نیه، سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌كه هه‌ڵوێستی خۆیانی به قه‌ته‌ر و میسر ڕاگه‌یاند.
به گوێره‌ی ڕاگه‌یاندنی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس، ئیسماعیل ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له محه‌ممه‌د عه‌بدولڕه‌حمان ئال سانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی قه‌ته‌ر و عه‌باس كامیل، به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری میسری كردووه و ڕه‌زامه‌ندبوونی بزووتنه‌وه‌كه‌ی پێ ڕاگه‌یاندوون.
هاوكات بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردبوو، هه‌نیه ته‌له‌فۆنی بۆ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیا كردووه و سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی بزووتنه‌وه‌كه قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردووه.
له لای خۆیه‌وه تاهیر نونو، ڕاوێژكاری مێدیایی سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو، ئاگربه‌سته‌كه سێ بڕگه‌ی سه‌ره‌كی له خۆ ده‌گرێت، ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست، دووباره‌ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی غه‌ززه و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان و ئازادكردنی بارمتە و زیندانییه‌كان.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 7ـی ئایاری 2024) ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان داوای لە حەماس و ئیسرائیل کرد ئەو هەلەی بۆ ڕێککەوتن هاتووەتە پێشەوە لەدەستی نەدەن.
گۆتێرێس گوتی، "دەیانەوێت ڕێککەوتن لەنێوان حەماس و ئیسرائیل بکرێت، چونکە ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆسەر ڕەفەح کارەساتی مرۆیی لێ دەکەوێتەوە".
سکتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند، بە توندی و نیگەرانییەوە داوا لەسەرکردایەتیی حەماس و حکوومەتی ئیسرائیل دەکەم هەنگاوێکی دیکە بچنە پێشەوە تا ڕێککەوتنی ئاگربەست ڕوو بدات. ئەمەی هاتووەتە پێشەوە هەلێکە ناکرێت لەدەست بدرێت، دەبێت ڕێککەوتن بکرێت و ئۆپەراسیۆنی رەفەح ڕوونەدات، چونکە ئۆپەراسیۆنی ڕەفەح کارەساتی مرۆیی لێ دەکەوێتەوە. هەروەها دەبێتە هۆی دروستبوونی ناسەقامگیریی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
زیاتر لە شەش مانگە شەڕی چەکدارانی حەماس و سوپای ئیسرائیل لە کەرتی غەززە بەردەوامە و بە گوێرەی دوا ئاماری وەزارەتی تەندروستیی سەر بە حەماس، ژمارەی کوژراوانی کەرتی غەززە گەیشتووتە زیاتر لە 35 هەزار و 535 کەس و کۆی بریندارانیش گەیشتووەتە زیاتر لە 77 هەزار و 704 کەس.