كۆمپانیای دانه‌غاز: قازانجی ئەمساڵمان کەمیکردووە

K24 - هەولێر
كۆمپانیای دانه‌غاز رایده‌گه‌یه‌نێت، هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كۆرمۆر كاریگه‌ری له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی كۆرمۆر 250 هه‌بووه. ئاماژەی بەوەشداوە، ئەمساڵ بەراوورد بە ساڵی پار قازانجیان کەمیکردووە.
كۆمپانیای دانه‌غاز رایده‌گه‌یه‌نێت، داهاتی چاره‌كی یه‌كه‌می ئه‌مساڵیان 97 ملیۆن دۆلار بووه و 38 ملیۆن دۆلاریش قازانجیان بووه، ئه‌م بڕه به‌راورد به ساڵی رابردوو قازانجیان كه‌میكردووه كه ئه‌وكات 50 ملیۆن دۆلار بووە.
دانه غاز ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، له 26ـی نیسانی ئه‌مساڵ یه‌كێك له كۆگاكانیان له كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه كرایه ئامانج و به‌هۆیه‌وه وه‌به‌رهێنان له‌كێڵگه‌كه راوه‌ستا، دوای چه‌ند رۆژێك له هێرشه‌كه و گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست له‌لایه‌ن حكوومه‌تی فیدراڵ و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌دابینكردنی پاراستنی ئه‌منی و به‌هێزكردنی توانای به‌رگری كێڵگه‌ی كۆرمۆر، توانرا دووباره وه‌به‌رهێنان له كێڵگه‌كه ئاسایی ببێته‌وه.
دانه‌غاز جه‌ختی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه، هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كۆرمۆر كاریگه‌ری له‌سه‌ر خشته‌یی كاتیی ته‌واوكردنی پڕۆژه‌ی كۆرمۆر 250 هه‌بووه و كۆمپانیاكه كار له‌سه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخه‌كه و رووپێوی له هه‌ر پێشكه‌وتنێكی نوێ بۆ ئه‌و پڕۆژه‌یه ده‌كات.
جەختیکردەوە، ئاستی وه‌به‌رهێنانیان له هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌رووی 500 ملیۆن پێ سێجای رۆژانه بووه و له‌و رووه‌وه پێشكه‌وتنێكی گه‌وره‌یان به‌ده‌ستهێناوه.