دوو کەس لەسەر دزینی پارەی دەخیلەی مزگەوت دەستگیر کران
K24 - هەولێر
مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی شاره‌زوور ڕایگەیاند، دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركردووە کە پێشینه‌ی تاوانیان هه‌بووه له‌شاری سلێمانی چه‌ندان دزییان کردووە و به‌نیاز بوون له‌قه‌زای شاره‌زووریش هه‌مان تاوان بکەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 8ـی ئایاری 2024، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، له‌كاتی گه‌ڕان‌و دانانی بازگه‌ی كاتی هێزه‌كانی پۆلیسدا، له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی شاره‌زووره‌وه گومان خرایه سه‌ر دوو تۆمه‌تبار، دوای ده‌ستگیركردنیان و له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا هه‌ردوو تۆمه‌تبار دانیان به‌وه‌دا نا كه به‌مه‌به‌ستی دزیكردن چونه‌ته قه‌زای شاره‌زوور.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، تۆمه‌تباره‌كان پێشینه‌ی تاوانیان هه‌یه‌و دانیان بەوەدا ناوە كه پێشتر له‌شاری سلێمانی ماتۆڕسكیل و سندووقی پارەی خێری مزگه‌وتیان دزیوه.
ڕاشیگەیاند، هه‌ردوو تۆمه‌تبار (ش، هـ، ح) و (ح، ع، ح) له‌به‌رده‌م دادوه‌ردا دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه و ئێستە به بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی 446 له‌یاسای سزادان ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی