ميدياى جيهان له رێگه‌ى كوردستان 24 ه‌وه ده‌ستگيركردنى خۆكوژه‌كه‌ى كه‌ركووكى بڵاوكرده‌وه
ميدياى جيهانى به گشتيى و ئاژانسه نێوده‌وڵه‌تييه‌كانى هه‌واڵ له بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌واڵ و زانيارى و وێنه‌ى خۆكوژه‌كه‌ى كه‌ركووك پشتيان به وێنه و ڤيديۆى كوردستان 24 به‌ست.
K24 – هه‌ولێر:
ميدياى جيهانى به گشتيى و ئاژانسه نێوده‌وڵه‌تييه‌كانى هه‌واڵ له بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌واڵ و زانيارى و وێنه‌ى خۆكوژه‌كه‌ى كه‌ركووك پشتيان به وێنه و ڤيديۆى كوردستان 24 به‌ست.
شه‌وى رابردوو، كوردستان 24 له شارى كه‌ركووك ديمه‌نى ده‌ستگيركردنى خۆكوژێكى داعشى به شێوه‌ى راسته‌وخۆ په‌خشكرد، كه له لايه‌ن تيمێكى پۆليسه‌وه ده‌ستگيركرابوو.
ئه‌و خۆكوژه‌ى داعش مێردمنداڵێك بوو، به پشتوێنێكى بۆمبڕێژكراو ده‌يوست له ناو شاره‌كه خۆى بته‌قێنێته‌وه.
ديمه‌نه‌كان له رێگه‌ى كوردستان 24ه‌وه به جيهان بڵاوبوونه‌وه.
ئه‌مه يه‌كه‌مجار نييه ئاژانسه نێوده‌وڵه‌تييه‌كان و كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى جيهان بۆ وه‌رگرتنى زانيارى و گرته‌ى ڤيديۆيى و وێنه پشت به كوردستان 24 ببه‌ستن و له ماوه‌ى رابردووش‌دا له رووماڵى هه‌واڵ و رووداوه‌كانى تايبه‌ت به شه‌ڕى داعش و ره‌وشى پارچه‌كانى ديكه‌ى كوردستان پشت به كوردستان 24 ده‌به‌ستن.
هه‌ريه‌ك له ئاژانسه به‌ناوبانگه‌كانى رۆيته‌رز، ئه‌سۆشێيتد پرێس و رۆژنامه به‌ناوبانگه‌كانى بريتانيا ده‌يلى مێل و تێليگراف و سه‌ن و هه‌روه‌ها ئاژانس و كه‌ناڵه نيشتيمانييه‌كانى وڵاتانى جيهان و كه‌ناڵه نێوده‌وڵه‌تييه‌كانى وه‌ك فۆكس نيوز و ده‌سته‌ى ئێزگه‌كانى بريتانيا (بى بى سى) و سكاى نيوز و رووسيا توده‌ى و كه‌ناڵه عه‌ره‌بييه‌كان له پێشيانه‌وه ئه‌لعه‌ره‌بييه و ده‌يان كه‌ناڵ و وێبسايت و ناوه‌ندى هه‌واڵى گرنگى جيهان ڤيديۆى كوردستان 24يان بڵاو كرده‌وه.
بوون به سه‌رچاوه بۆ ميدياى ده‌ره‌وه يه‌كێكه له ده‌ستكه‌وته‌كانى كوردستان 24 كه هه‌ر له سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنييه‌وه توانيويه‌تى ئه‌و هاوكێشه‌يه بگۆڕێت كه ميدياى كوردى پشت به سه‌رچاوه‌ى ده‌ره‌كى ببه‌ستێت و به هۆى ئاماده‌يى له نزيكترين شوێنى رووداوه‌كان توانيويه‌تى ببێته سه‌رچاوه بۆ ئاژانسه نێوده‌وڵه‌تييه‌كان.
