وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل باس له هاتنی هاوینێكی گه‌رم ده‌كات
K24 - هەولێر:
وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل یواف گالانت ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌ركه‌كانمان له باكووری ئیسرائیل به‌رامبه‌ر به حزبوڵڵای لوبنانی ته‌واو نه‌بوونه. هه‌روه‌ها گوتیشی: "له به‌رامبه‌ر حزبوڵڵای لوبنانی، ئه‌م هاوینه هاوینێكی گه‌رم ده‌بێت".
له‌میانه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی ده‌نگی تۆماركراودا، گالانت ده‌ڵێت، ڕه‌نگه ئاڵۆزییه‌كان به‌ره‌و سنووری باكوور له‌گه‌ڵ لوبنان فراوانتر بێت.
ناكۆكیی و ئاڵۆزییه‌كان له نێوان حزبوڵڵای لوبنانی و ئیسرائیلییه‌كان له حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردووه‌وه تاكو ئێستا به‌رده‌وامه، كه بووه‌ته هۆی ئاواره‌بوونی هه‌زاران كه‌س له سه‌ر سنووره‌كانی هه‌ردوولا.
به گوێره‌ی ئاماره‌كان، نزیكه‌ی 60 هه‌زار كه‌س له دانیشتوانی باكووری ئیسرائیل و هه‌روه‌ها له به‌ری لوبنانیشه‌وه 90 هه‌زار كه‌س به‌هۆی ترس له هێرش و ئاڵۆزییه‌كانه‌وه ئاواره بوونه.
پێشتریش سوپای ئیسرائیل ڕایگه‌یاندبوو، ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ حزبوڵڵای لوبنانی له نیسانی ڕابردووه‌وه ته‌واوبوونه.
به گوێره‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی لوبنانی، له ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردووه‌وه تاكو ئێستا، 250 چه‌كداری حزبوڵڵای لوبنانی و هه‌روه‌ها 75 مه‌ده‌نی كوژراون له باشووری لوبنانه‌وه كوژراون، جیا له كوژرانی 20 كه‌سی دیكه له به‌ری ئیسرائیله‌وه.
ئاژانسی بلومبێرگی ئه‌مه‌ریكی پێشتریش بڵاوی كردبووه، ئیسرائیل خه‌ریكی ئاماده‌كارییه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێك له‌گه‌ڵ حزبوڵڵای لوبنانی ئه‌گه‌ر پێویست بكات.
ئاژانسه‌كه ئه‌وه‌شی خستبووه ڕوو، ئاماده‌كارییه‌كان بریتیین له مه‌شقی سه‌ربازی هێزه ئاسمانی، وشكانی و زه‌ریایی.
هه‌روه‌ها دانیال هاگاری گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل پێشتریش ڕایگەیاندبوو، زیاتر لە 130 بارمتە لە بندەستی حەماسدا ماون هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئازادکردنیان.
گوتیشی: "تا بارمته‌كان لای حه‌ماس مابن، جه‌نگ به‌رده‌وام ده‌بێت".
ڕۆژی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، چەکدارەکانی بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر ئیسرائیل، لە هێرشەکەدا زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی کوژران و سەدانی دیکەش بریندار بوون، هاوکات 240 هاووڵاتیی ئیسرائیل وەکو بارمتە لەلایەن حەماسەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كران.