به‌سره.. كه‌سێك 12 ئه‌ندامی خێزانه‌كه‌یی و خۆیشی ده‌كوژێت

K24 - هەولێر:
كه‌سێك له به‌سره، دوای ئه‌وه‌ی 12 كه‌سی ئه‌ندامی خێزانه‌كه‌ی و ده‌كوژێت، خۆی ده‌كوژێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی مێدیا عێراقییه‌كان، له قه‌زای شه‌تولعه‌ره‌ب له پارێزگای به‌سره، كه‌سێك كه به (عه‌باس مقاوه‌ل) ناسراوه، 12 ئەندامی خێزانه‌كه‌ی ده‌كوژێت کە سێیان منداڵن.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه، كه‌سه‌كه گولـله‌ی به‌سه‌ری یه‌كه به یه‌كی خێزانه‌كه‌یه‌وه ناوە و دواتر خۆشی ده‌كوژێت.
له‌م باره‌یه‌وه پۆلیسی پارێزگای به‌سره له میانی ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، كه‌سێك له گه‌ڕه‌كی (فه‌رمانبه‌ران)ـی قه‌زای شه‌تولعه‌ره‌بی به‌سره، 12 ئه‌ندامی خێزانه‌كه‌ی و خۆشی ده‌كوژێت.
ئه‌وه‌شی ڕەت كردووه‌ته‌وه، كه ژماره‌یه‌ك چه‌كدار ئه‌و كاره‌یان كردبێت.
ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، ناوبراو نه‌خۆشیی ده‌روونی هه‌بووه.