دوو به‌رگریكاری دیاریی به‌رازیل دوور ده‌خرێنه‌وه
به‌شداریی یارییه‌كانی پاڵاوتنی جامی جیهانی رووسیا ناكه‌ن

فێدراسیۆنی تۆپی پێی بڕازیل به فه‌رمی لیستی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی بۆ پاڵاوتنه‌كانی جامی جیهانی رووسیا راگه‌یاند و تیایدا هه‌ریه‌كه له داڤید لویز و تیاگۆ سیلڤای به‌رگریكارانی كه له یانه‌ی پاریس سانجێرمان یاریی ده‌كه‌ن له پێكهاته‌ی سامبا‌دا دوورخراونه‌ته‌وه.
بڕازیل له دووی مانگی سێپتمبه‌ری داهاتو له پاڵاوتنه‌كانی ئه‌مریكای باشوور به‌رامبه‌ر ئیكوادۆر یاریی ده‌كات، پێنج رۆژ دواتریش رووبه‌ڕووی كۆڵۆمبیا ده‌بێته‌وه.
له پێكهاته نوێیه‌كه‌ی برازیل چه‌ند یاریزانێكی نوێی تێدایه كه رۆلیان هه‌بوو له بردنه‌وه‌ی ناسناوی ئۆڵمپیكی ریۆ.