توێژینەوەیەک: هەسارەیەکی نوێ بەناوی 55 Cancri دۆزرایەوە

K24 - هەولێر
توێژینەوەک لە گۆڤاری Nature بڵاوکراوەتەوە، دەریخستووە هەسارەیەکی نوێ بەناوی 55 Cancri دۆزراوەتەوە، لەنێو چەند هەسارەیەکی بەردین دۆزراوەتەوە کە لە دەرەوەی کۆمەڵەی خۆرە و بەرگەهەوایەکی چڕی هەیە، ئەم بەرگە هەوایە لە دووەم ئۆکسیدی کاربۆن و یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن داپۆشراوە.
توێژینەوەکە دەری خستووە، بەرگەهەوای ئەو هەسارەیە پێکدێت لە تێکەڵەیەک لە نایترۆجین و ئۆکسجین و ئارگۆن و گازی دیکە.
ئیان کرۆسفیڵد، فەلەکناس لە زانکۆی کانزاس کە لێکۆڵینەوە لە هەسارە دەرەکییەکان دەکات دەڵێت: "بەهێزترین بەڵگەش ئەوەیە ئەم هەسارەیە بەرگەهەوایەی هەیە".
دەشڵێت: "هەسارەی Cancri 55، قەبارەکەی لە زەوی گەورەترە، بەڵام لە نپتون بچووکترە".
گوتیشی: "پلەی گەرمی کوڵان لەسەر ئەم هەسارەیە دەگاتە دووهەزار و 300 پلەی سەدی، واتە هەسارەکە بۆ ژیان گونجاو نییە، بەگشتیش ئەو جۆرە هەسارانە کە بە هەسارە نایابەکان ناسراون، دەست نادەن بۆ ژیان".
لای خۆیانەوە زاناکان دەڵێن دۆزینەوەی ئەو هەسارەیە نیشانەیەکی ئومێدبەخشە کە لەوانەیە هەسارەی دیکەی بەردین هەبن کە بەرگەهەوای ئەستووریان هەبێت.
ئەم هەسارە دەرەکییە بە دووری 41 ساڵ خێرایی ڕووناکی لە گۆی زەوییەوە دوورە، هەشت هێندەی زەوی گەورەترە و ڕووبەری بە زەریاکانی ماگما داپۆشراوە. لەبەر ئەوەی بەرگە هەوایەکە زۆر چڕە بەو هۆیەوە پێشبینی دەکرێت بۆ ژیان دەست نەدات.