سامان بەرزنجی: لە ڕۆژانی داهاتوودا فریاکەوتنی 24 کاتژمێریی لە قوشتەپە دەکەینەوە
K24 – هەولێر:
به‌ردی بناغه‌ی بنكه‌یه‌كی ته‌ندروستی بۆ دانیشتوانی قوشته‌په و په‌نابه‌رانی كه‌مپی قوشته‌په دانرا، وەزیری تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، له ڕۆژانی داهاتوو فریاكه‌وتنی 24 كاتژمێریی ده‌كرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییان بۆ چارەکردن کەمتر ناچاری چوونە هەولير بن .
له شارۆچكه‌ی قوشته‌په‌ی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر، به‌مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستییه‌كان بۆ دانیشتووانی شاره‌كه و په‌نابه‌ران، له ڕێوڕه‌سمێكدا به ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی حكوومەتی و نوێنه‌ری ڕێكخراوه‌كان به‌ردی بناغه‌ی بنكه‌یه‌كی ته‌ندروستی دانرا.
له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا، سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، بوونی قایمقامیه‌تی قه‌زای قوشته‌په، بڕیارێكی حه‌كیمانەی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بوو و ده‌ست به په‌ره‌پێدانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره كراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له ڕۆژانی داهاتوو فریاكه‌وتنی 24 كاتژمێری ده‌كرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییان کەمتر بۆ چارەکردن ناچاری چوونە هەولێر بن.
لای خۆیەوە ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی پلانەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، توانیومانە سوود لە توانا" مرۆیی، شارەزایی و دارایی"یەکانی ئاژانسەکانی UN وەربگرین. بەتایبەتی دەربارەی کەمپەکان.
پارێزگاری هەولێر گوتیشی: حکوومەت مەبەستیەتی بەباشترین شێوە خزمەت بە خەڵکی ناو کەمپەکان بکات، جا ئاوارە بێت یان پەنابەر.
ڕاشیگەیاند، دروستکردنی ئەوبنکە تەندروستییەی کە لە جۆری "بی"یە، گوژمەکەی کە 440 هەزار دۆلارە لەلایەن "UNHCR"ەوە دابین کراوە، هەروەها ماوەی تەواوبوونی پڕۆژەکەش 180 ڕۆژی کارکردنە. زەوییەکەی زیاتر لە دوو هەزار مەترە.