بۆسنه و ههرزهگۆڤينيا ته‌عريب ده‌كرێن
به گوێره‌ی دوایین ئاماره‌كانی ئه‌و وڵاته‌ش تاوه‌كو ئێستا په‌نجا و یه‌ك كۆمپانیای عه‌ره‌بی له‌و وڵاته كارده‌كه‌ن و 365 ناوچه‌ی گه‌شتیاریش ته‌نها له‌لایه‌ن عه‌ره‌به‌كانه‌وه كڕدراون.
K24 – هه‌ولێر:
وڵاتى بۆسنه و هه‌رزه‌گۆڤینا بووه‌ته ناوه‌ندی پشودان و وه‌به‌رهێنانی بازرگانه عه‌ره‌به‌كان، ئێستاش ژماره‌یەكی زۆری گه‌شتیارانی ئه‌و وڵاته، عه‌ره‌بن و به‌شێكی زۆریشیان شوێنی تایبه‌ت به خۆیان ده‌كڕن. به گوێره‌ی دوایین ئاماره‌كانی ئه‌و وڵاته‌ش تاوه‌كو ئێستا په‌نجا و یه‌ك كۆمپانیای عه‌ره‌بی له‌و وڵاته كارده‌كه‌ن و 365 ناوچه‌ی گه‌شتیاریش ته‌نها له‌لایه‌ن عه‌ره‌به‌كانه‌وه كڕدراون.