لهندهن.. سهنتهری "مرواریی غوربهت" ڕێزلێنانی بۆ هونەرمەند نیگار حەسیب قەرەداخی سازکرد
K24 - ههولێر:
سەنتەری "مرواریی غوربەت - بۆ هونەر و ڕۆشنبیری" لە لەندەن ، ساڵانە ڕێز لە کۆمەڵێک کەسایەتیی داهێنەر دەگرێت لە بوارەکانی هونەر، ڕۆشنبیری، زانست و ئەدەبدا.
سهنتهری مرواریی ئەمساڵ لە بواری هونەردا د. نیگار حەسیب قەرەداخیی خەڵاتکرد.
ئێوارەی رۆژی شەممە ڕێکەوتی 5ـی ئایاری 2024 لە مەراسیمێکی شایستەدا لە لەندەن، خەڵاتەکە به د.نیگار بەخشرا.
ڕۆژی یەکشەممەش 5ی ئایاری 2024 "یانەی کتێبی لەندەن" میوانداریی هونەرمەند د. نیگار حەسیب قەرەداخیان کرد بۆ پێشکەشکردنی کۆڕێک و نمایشی چەند پارچە ڤیدیۆیەک بە ناونیشانی "لابۆری شانۆی لالش و تێڕوانینێکی دەنگیی بۆ جیهان".




