گواردیۆلا هارت ده‌رده‌كات و ئالاردایسیش باوه‌شی بۆ ده‌كاته‌وه‌

هێشتا داهاتووی دیار نییه‌

سام ئالاردایسی بەرێوەبەری ھونەری ھەڵبژاردەی ئینگلاند دووپاتی دەکاتەوە (جۆ ھارتی) گۆڵپارێزی مانجستەر ستی بانگھێشتی لیستی ھەلبَژاردەکەی دەکات بۆ یارییەکەیان بەرامبەر ھەلبژاردەی سلۆڤاکیا لە پالاوتنەکانی جامی جیھانی رووسیا.

ئەم راھێنەرە دەڵێت: جۆ ھارت لەپێکھاتەی ئینگلاند دەبێت، بەڵام دیارنییە کە سەرەکی دەبێت یان نا.

ئەم گۆڵپارێزە ٢٩ ساڵییە پێگەی خۆی لە پێکھاتەی سەرەکی سیتیزن بە بریاری پێپ گواردیۆلا لەدەستداوە چاوەرێ دەکرێت بچێتە ریزی یەکێک لە یانەکانی ئێڤەرتۆنی ئینگلیزی یاخود سێڤییای ئیسپانی، بەتایبەت بەھۆی نزیکبوونەوەی کلاودیۆ براڤۆی گۆڵپارێزی بارسێلۆنا لە مانچێستەر سیتی.