کەشناسی: ئەمشەو لە هەولێر و دهۆک نمەباران دەبێت

کەشوهەوا
کەشوهەوا

K24 – هەولێر

بەڕێوەبەرایەتى گشتىی کەشناسی و بوومەلەرزەزانى هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و بەگوێرەی پێشبینییەکان بێت، ئەمشەو لە نمەباران سنووری هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆک دەگرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە بارەی کەشی ئەمڕۆ شەممە 11ی ئایاری 2024، ئاماژەیداوە، لە هەرێمی کوردستان ئاسمان بە گشتیی هەورى تەواو و لە هەندێ ناوچەشدا نیمچە هەور دەبێت، بەڵام لە شەودا لە سنوورى پارێزگاى دهۆک و  لە ناوچە شاخاوییەکانى پارێزگاى هەولێر ئەگەرى نمەباران هەیە.

هەروەها سبەی یەکشەممە 12ی ئایاری 2024، ئاسمان  لە نێوان پەڵە هەور بۆ  نیمچە هەور دەبێت، لەکاتەکانى شەودا بۆ هەورى تەواو  دەگۆڕێت و پلەکانی گەرماش بە نزیکەی دوو پلە نزم دەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی  بەمشێوەیە دیاری کراوە.

هەولێر : 31

سلێمانی : 29

دهۆک : 28

کەرکوک : 34

هەڵەبجە : 29

زاخۆ : 29

سۆران : 27

حاجی ئۆمەران : 20

گەرمیان : 36

Fly Erbil Advertisment