سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له سه‌رۆككۆمارى عێراق ده‌كات
K24 – هەولێر:
له هه‌ولێر سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له سه‌رۆككۆماری عێراقی فیدراڵ كرد.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئێواره ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 2024/5/11) نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تيى هه‌ولێر، پێشوازى له د. له‌تيف ڕه‌شيد، سه‌ركۆمارى عێراقى فيدراڵ كرد.