نەتەوە یەکگرتووەکان: هێرشی سەر ڕەفەح کارەساتێکی گەورەی مرۆیی بەدوای خۆیدا دەهێنێت
K24 - هەولێر
سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، هێرشی فراوانی ئیسرائیل بۆ سەر شاری ڕەفەح کارەساتێکی گەورەی مرۆیی بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
ئەنتۆنیۆ گوتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند، هیچ هاوکارییەک بۆ ئەو 100 هەزار کەسە تەرخان نەکراوە کە لە شاری ڕەفەح ئاوارە دەبن و پێویستە خەڵکی سڤیل پارێزراوبن.
ئەو سکتێرە گوتیشی: "نزیکەی 100 هەزار فەڵەستینی لە رەفەحەوە ڕوو لە باکوور دەکەن، بەڵام هاوبەشە مرۆییەکان هیچ خێوەت و کۆگای خۆراکیان لە باشووری غەززە نەماوە".
گۆتێرێس گوتیشی: "هێرشێکی گەورەی زەمینی لە ڕەفەح، دەبێتە هۆی کارەساتێکی گەورەی مرۆیی و هەوڵەکانمان بۆ پشتیوانیی لە خەڵک کۆتایی پێدەهێنێت کە ئەمەش لە کاتێکدا برسییەتی سەرهەڵ دەدات، هیچ گومانێک لە یاسای نێودەوڵەتی مرۆییدا نییە و پێویستە خەڵکی سڤیل پارێزراوبن."
لای خۆیەوە بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە، 7ـی ئایاری 2024، سوپای ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنی زەمینی بۆ سەر دەروازەی ڕەفەح دەست پێکرد.