ئیبراهیم بەحرولعلوم: دەبێت عێراق دەردانی گازە زیانبەخشەکان کەم بکاتەوە
ئیبراهیم بەحرولعلوم: دەرکردنی یاسایەک بۆ پشت بەستن وزەی نوێ بووەوە گرنگە
K24 – هەولێر
سەرۆکی دامەزراوەی بەحرولعلوم دەڵێ: دەبێت حکوومەتی عێراق دەردانی گازە زیانبەخشەکان کەم بکاتەوە و هاوکات بۆ ئەوەی گۆڕانکارییەکانی بازاڕی وزەش لەبەرچاو بگرین پێویستە یاسایەک بۆ پشتبەستن بە وزەی نوێ بووەوە دەربکرێت، تاوەکوو بتوانین لە داهاتوودا بەشێوەی باشتر کەرتی وزە بەڕێوە ببەین.
ئیبراهیم بەحرولعلوم سەرۆکی دامەزراوەی بەحرولعلوم لە سیمپۆزیۆمی نێودەوڵەتیی تایبەت بە وشکەساڵی و کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا لەسەر دۆخی سیاسی و ئابووری و دیمۆگرافیی عێراق لە گوتارێکدا خۆشحاڵم خۆیی دەربڕی کە لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستانە و گوتی: خۆشحاڵم بۆ تاوتوێ کردنی پرسێکی گرنگ لێرەم کە هەڕەشە لە ژیانمان و نەوەکانی داهاتوومان دەکات پەیوەندیی بە کەمئاو و وشکەساڵییەوە هەیە، سەرچاوەکەشی پەیوەندی بە وڵاتانی بەرهەمهێنەرەوە هەیە.
گوتیشی: دوو فاقییەک لە بەرپرسیارێتی و بووەتە هەڕەشە لە سەر ئاسایشی ئاو و ئاسایشی خۆراک، هەروەها بووەتە هەڕەشەیەک لەسەر چارەنووسی کۆمەڵگەکەشمان، هەربۆیە لێرەوە داواتان لێ دەکەم بەرەی بەرەنگاربوونەوەی دۆخەکە با بەرەیەکی یەکگرتوویی نیشتمانی بێت، بەرانبەر بە هەموو هەڕەشەیەک بۆ ئەوەی بتوانین کاریگەرییە نەرێنییەکان کەم بکەینەوە و داهاتووێکی باش بۆ نەوەکان بنیاد بنێین.
هەروەها ئاماژەی دا، سوپاسی زانکۆکان و هەموو ئەوانە دەکەم لە ناوەندەکانی توێژینەوە زانستییەکان کاریان کردووە و ئەم دیدارەیان ئامادە کردووە، دامەزراوەکەمان دوو ساڵە کار دەکات و هاوکاریی و پشتیوانی حکوومەت دەکات بۆ ئەوەی ڕۆشنبیری کۆمەڵایەتی بڵاو بکەنەوە بۆ ئەوەی هاووڵاتییان هۆشیارببنەوە لەو ئاڵنگارییانەی بەهۆی گۆڕانکارییەکانی ژینگە و ئاو و هەواوە ڕووبەڕوومان دەبێتەوە.
لەبارەی پرسی ئیدارەدانی ئاو، ئیبراهیم بەحرولعلوم گوتی: عێراق کە وڵاتێکی کەناراوە، دەبێت لەگەڵ هەموو ئەو وڵاتانە هەماهەنگی هەبێت و لە زانکۆکانیش توێژینەوەی زیاتر بکرێت بۆ ئەوەی ڕێگە چارەی باشتر و گونجاوتر بۆ ڕووبەڕووی وشکەساڵیی و گۆڕانەکانی ئاو و هەوا بۆ ئەم مەبەستەش لەگەڵ چەند زانکۆیەک ڕێککەوتووین لە نێویاندا زانکۆی کوردستان هەیە بۆ ئەوەی کۆنفرانسێکی زانستی بکەین و کار لە سەر پرۆژەی وشیارکردنەوەی هاووڵاتییان بکەین.
سەبارەت بە پرسی وزەش، ڕایگەیاند، حکوومەتی عێراق دەبێت دەردانی گازە زیانبەخشەکان کەم بکاتەوە و بیگەیەنێتە ئاستی سنووردارکراو لە پێناو کەم کردنەوەی کاریگەرییەکانی زیان، بۆ ئەوەی بەرهەمهێنانی نەوت نەبێتە هۆکاری دەردانی گازەکان و کاریگەرییەکی نەرێنی بە سەر ژینگەوە دروست بکات، هەروەها وزەی نوێ بووەوە پێویستە زیاتر بایەخی پێ بدرێت بەمەش دەتوانرێت کاریگەریی گازە زیانبەخشەکان کەم بکەینەوە، هاوکات پێویستە یاسایەکیش دەربکرێت بۆ سوود وەرگرین وزەی نوێ بووەوە و گۆڕانکارییەکانی بازاڕی وزەش لەبەرچاو بگرین تاوەکوو بتوانین لە داهاتوودا بەشێوەی باشتر کەرتی وزە بەڕێوە ببەین.