سووریا و عێراق جه‌خت له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌سه‌ر سنووره‌كان ده‌كه‌نه‌وه

K24 - هەولێر:
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و وه‌زیری ناوخۆیی سووریا، جه‌خت له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌سه‌ر سنووره‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌كه‌نه‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 12ـی ئایاری 2024) محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، پێشوازی له محه‌ممه‌د خالید ره‌حممون وه‌زیری ناوخۆی سووریا كرد، له دیدارێكدا هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه ئه‌منییه‌كان و دۆسییه هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات تاووتوێكرا.
هه‌روه‌ها سوودانی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختی له هه‌ماهه‌نگی ئه‌منیی نێوان عێراق و سووریا له رێگه‌ی كۆمه‌ڵێك دۆسییه، هاوشێوه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و مادده‌ی هۆشبه‌ر كرده‌وه.
سوودانی دووپاتی گرنگی چه‌سپاندن و پاراستنی ئاسایشی سووریا و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر له‌سه‌ر سنووری نێوان هه‌ردوو وڵات كرده‌وه، كه ئامانج لێی به‌هێزكردنی ئاسایشی هه‌ردوو وڵاته و ره‌نگدانه‌وه‌شی بۆسه‌ر ناوچه‌كه به گشتی ده‌بێت.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه وه‌زیری ناوخۆی سووریا سڵاوی به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سووریا گه‌یاند و هه‌روه‌ها رۆڵی عێراقی له پشتگیریكردنی سووریا به‌رز نرخاند.
هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشی له رێككاره‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆیی عێراق له‌سه‌ر سنووری نێوان هه‌ردوو وڵات كرد.