باسی رۆژ...دوای دۆزینه‌وه‌ی "شانه‌ده‌ر زێد" شوێنه‌وار ناسان له وڵاتان په‌یوه‌ندیی ده‌كه‌ن چۆن سه‌ردانی ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌ر بكه‌ن

K24 – هەولێر:
ماوەیەک لەمەوبەر تیمێک لە پسپۆرانی شوێنەوارناسی بەریتانی روخساری ئافرەتێکی نیادەرتالیان ئاشکرا کرد، کە مێژووەکەی بۆ 75 هەزار ساڵ بەر لە ئێستا دەگەرێتەوە و به "شانەدەر زێد" ناسراوه، له‌مباره‌یه‌وه پسپۆڕان ده‌ڵێن، گه‌ڕان و كنه و پشكنین بۆ دۆزینه‌وه‌ی شانەدەر زێد پرۆسه‌یه‌كی ئاسان نه‌بوو. ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن، دوای دۆزینه‌وه‌ی "شانه‌ده‌ر زێد" شوێنه‌وار ناسان په‌یوه‌ندیی ده‌كه‌ن چۆن سه‌ردانی ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌ر بكه‌ن.
له‌میانی به‌شداری كردنیان له به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كوردستان24، كه رۆژنامه‌نووس ژینۆ محه‌ممه‌د پێشكه‌شی ده‌كات، عه‌بدولوه‌هاب سلێمان به‌ڕێوه‌به‌ری شوێنه‌واری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران و ئه‌ندامی لیژنه‌ی كنه و پشكنینی دۆزینه‌وه‌ی "شانه‌ده‌ر زێد" رایگه‌یاند، نزیكه‌ی ده ساڵه تیمی زانكۆی كامبرێجی به‌ریتانی له ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌ر كار ده‌كه‌ن، كارێكی زۆر ورد و له هه‌مان كاتیش‌دا قورسیش ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، كاتێك له رووبه‌ری یه‌ك سانتیمه‌تر كاری كنه و پشنكین بۆ شوێنه‌وارێك ده‌كرێت، ره‌نگه بتبات بۆ هه‌زاران ساڵ له‌مه‌وبه‌ر.
روونیشیكرده‌وه، له ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌ر پاشماوه‌ی ژیانی به‌ر له 75 هه‌زار و 120 هه‌زار ساڵ له قوڵایی 15 مه‌تر دۆزراوه‌ته‌وه.
ئاشكراشیكرد، له بنه‌بانی ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌ر 35 ئێسكه په‌یكه‌ری مرۆڤ دۆزراوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها سیروان تۆفیق به‌ڕێوه‌به‌ری به‌بازاڕكردن له ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار به باسی رۆژی كوردستان24ـی راگه‌یاند، ئێمه له‌ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار پێشتر كارمان له‌سه‌ر به‌بازاڕكردنی ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌ر كردووه.
سیروان تۆفیق راشیگه‌یاند، راگه‌یاندنی دۆزینه‌وه‌ی "شانەدەر زێد" له‌لایه‌ن زانكۆیه‌كی هاوشێوه‌ی زانكۆی كامبرێجی به‌ناوبانگ، جێگه‌ی دڵخۆشییه.
گوتیشی: چه‌ندین تیمی شوێنه‌وارناسان په‌یوه‌ندییان به ئێمه‌وه كردووه، داوا ده‌كه‌ن چۆن سه‌ردانی ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌ر بكه‌ن.
رۆژی (2ـی ئایاری 2024) تیمێکی شوێنەوارناسیی بەریتانی، ڕووخساری دروستکراوی ژنێکی نیاندەرتاڵیان نمایش کرد، کە مێژووەکەی بۆ 75 هەزار ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.
کاسەسەری ئەم مرۆڤە نیاندەرتاڵە لە ساڵی 2018 لە ئەشکەوتی شانەدەر، لە نزیک شاری هەولێری پایتەختی کوردستان دۆزرایەوە.
ئەم کاسەسەرە لە ژێر کێڵێکی گەورەدا نێژرابوو و زانایان پێشبینی دەکەن تەمەنی ژنەکە 40 ساڵ بووبێت.