پێشانگایەکی شێوەکاری بۆ قوتابییە بەهرەمەندەکانی هونەرە جوانەکانی هەولێر کرایەوە

پێشانگایەکی شێوەکاری بۆ قوتابییە بەهرەمەندەکانی هونەرە جوانەکانی هەولێر کرایەوە
پێشانگایەکی شێوەکاری بۆ قوتابییە بەهرەمەندەکانی هونەرە جوانەکانی هەولێر کرایەوە

K24 - هەولێر

لە چوارچێوەی چالاکییەکانی فێسیڤاڵی ساڵانەی کۆلێژی هونەرە جوانەکانی هەولێر، ئەمساڵ بە دروشمی (بۆ ئەوەی هونەر و کولتووی گەل گەشە بکات) پێشانگایەکی شێوەکاری تایبەت بە قوتابیە بەهرەمەندەکانی بواری شێوەکاری کرایەوە. تێیدا 20 پۆرترێتی مامۆستایانی کۆلێژەکە و هونەرمەندانی هەولێری نمایش کرا.

یوسف یوسفی، مامۆستای بەشی شانۆ و سینەما لە بارەی چالاکییەکانی ئەم فێستیڤاڵەدا بە کوردستان 24ـی ڕاگەیاند: "بەڕێوەچوونی ئەو فێستیڤاڵه و ئەنجامدانی ئەو زنجیرە چالاکییە هونەرییە لە هەولێر، بووژانەوەیەکە لە نێو هونەری شێوەکاری و شانۆ و سینەمادا". جگە لەمەش هانی قوتابییە بەهرەمەندانی ئەو کۆلێژە دەدات، کە لە داهاتوودا بیر لە گەڵاڵەکردنی چەند پڕۆژەیەکی نوێ لە هونەری رەنگ و هێلکاریدا بکەنەوە.

گوتیشی: ئەوەی لەم پێشانگایەدا سەرنجی راکێشام کۆکردنەوەی ئەو خۆشەویستیه بوو، کە قوتابیان لە ماوەی چوار ساڵی خوێندنیاندا دروست بووە و پۆرترێتی ئێمە و مامۆستایانی دیکەی کۆلێژەکەیان کێشاوە، کە ئەمەش لە هزری ئێمەدا دەمێنێتەوە و لە دەرەوەی کۆلێژیشدا ئامادەین هاوکاریان بین.

Fly Erbil Advertisment