ژماره‌ی قوربانییانی غه‌ززه بۆ سه‌رووی 35 هه‌زار كه‌س به‌رز بووه‌وه
K24 - هەولێر:
ژماره‌ی قوربانییانی هێرشه‌كانی سوپای ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه به‌رز بووه و سوپای ئیسرائیلیش له هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر كه‌رته‌كه و چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی به‌رده‌وامه و هۆشداریش له باره‌ی نه‌مانی سووته‌مه‌نی له كه‌رته‌كه ده‌درێت.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 13ـی ئایاری 2024) وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی غه‌ززه ڕایگه‌یاند، تادێ به‌هۆی هێرشه‌كانی سوپای ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه ژماره‌ی كوژراوان و برینداران زیاتر دەبن و له هه‌مان كاتدا برسییه‌تییه‌كی زۆریش ڕووبه‌ڕووی دانیشتووان بووه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی غه‌ززه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، به‌هۆی هێرشه به‌رده‌وامه‌كانی ئیسرائیله‌وه ژماره‌ی كوژراوان بۆ 35 هه‌زار و 91 كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه، هاوكات ژماره‌ی برینداران گه‌یشتووه‌ته 78 هه‌زار و 827 كه‌س.
ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه 70%ـی قوربانییه‌كان منداڵ و ئافره‌تن. باسی له‌وه‌ش كردووه، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 57 هاووڵاتی كوژراون و 82ـی دیكه‌یش بریندار بوونه.
هاوكات تەندروستی غەززە بڵاوی کردەوە، بەهۆی نەبوونی سووتەمەنی پێویست بۆ بەکارخستنی مۆلیدە و ئامبوڵانسەکان، تەنیا چەند کاتژمێرێکی کەم ماوە سیستمی تەندروستی غەززە بە تەواوی هەرەس بهێنێت.
ئاماژەی بەوەش دا، بەهۆی شەڕی بەردەوام و ئۆپەراسیۆنی سوپای ئیسرائیل لە ڕەفەح، لە دەروازەکان ڕێگری لە گەیشتنی سووتەمەنی بە غەززە دەکرێت.
ڕۆژی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، چەکدارەکانی بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر ئیسرائیل، لە هێرشەکەدا زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی کوژران و سەدانی دیکەش بریندار بوون، هاوکات 240 هاووڵاتیی ئیسرائیل وەکو بارمتە لەلایەن حەماسەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كران.