پرسه‌نامه‌یه‌ك له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه
K24 - هەولێر:
به بۆنەی وه‌رگه‌ڕانی پاسێکی قوتابییان لەسەر ڕێگەی کفری-کەلار و مردنی چوار قوتابی و برینداربوونی حەوتی دیکەش، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه.
له به‌شێكی پرسه‌نامه‌كه‌دا هاتووه، ڕووداوى دڵته‌زێنى ئه‌مڕۆى گیانسپاردنی ژماره‌يه‌ك قوتابيى ئاماده‌يى و برينداربوونى ژماره‌يه‌كى ديكه‌يان له ڕووداوێكى هاتوچۆدا له‌سه‌ر ڕێگه‌ى كه‌لار ـ كفرى، له ناخه‌وه خه‌مبارى كردم.
ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان:
ڕووداوى دڵته‌زێنى ئه‌مڕۆى گيانسپاردنی ژماره‌يه‌ك قوتابيى ئاماده‌يى و برينداربوونى ژماره‌يه‌كى ديكه‌يان له ڕووداوێكى هاتوچۆدا له‌سه‌ر ڕێگه‌ى كه‌لار ـ كفرى، له ناخه‌وه خه‌مبارى كردم. پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خێزان و كه‌سوكارى قوربانييان ده‌كه‌م، له‌م خه‌م و كۆسته به‌ئازاره‌دا هاوسۆز و هاوخه‌ميانم.
له خواى مه‌زن داواكارم گيانى قوربانييان به به‌زه‌يى و مهيره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامیی و دڵنه‌وايى به خێزان و كه‌سوكار و هاوڕێيانيان ببه‌خشێت. هيواى زووچاكبوونه‌وه بۆ برينداران ده‌خوازم.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2024/5/14