پەیامێکی سەرەخۆشیی لە سەرۆک بارزانییەوە
K24 - هەولێر:
به بۆنەی وهرگهڕانی پاسێکی قوتابییان لەسەر ڕێگەی کفری-کەلار و مردنی چوار قوتابی و برینداربوونی حەوتی دیکەش، سهرۆك بارزانی پهیامێكی سهرهخۆشی بڵاوكردهوه.
ئهمه دهقهكهیهتی:
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی دڵتەزێنی گیانسپاردنی ژمارەیەک قوتابی ئامادەیی و برینداربوونی ژمارەیەکی ترم لە ڕووداوێکی هاتوچۆ لەسەر ڕێگەی کەلار ـ کفری بیست.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری قوربانیانی ئەو ڕووداوە خەمناکە دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لەخودای گەورە داواکارم شیفای خێرا بە بریندارەکان ببەخشێت و گیانی قوربانیانیش بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.
انا لله و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
14ی ئایاری 2024