پەیامێکی سەرەخۆشیی لە سەرۆک بارزانییەوە

سه‌رۆك بارزانی
سه‌رۆك بارزانی

K24 - هەولێر:

به‌ بۆنەی وه‌رگه‌ڕانی پاسێکی قوتابییان لەسەر ڕێگەی کفری-کەلار و مردنی چوار قوتابی و برینداربوونی حەوتی دیکەش، سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی بڵاوكرده‌وه‌.

ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی دڵتەزێنی گیانسپاردنی ژمارەیەک قوتابی ئامادەیی و برینداربوونی ژمارەیەکی ترم لە ڕووداوێکی هاتوچۆ لەسەر ڕێگەی کەلار ـ کفری بیست.

پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری قوربانیانی ئەو ڕووداوە خەمناکە دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

لەخودای گەورە داواکارم شیفای خێرا بە بریندارەکان ببەخشێت و گیانی قوربانیانیش بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.

انا لله و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی

14ی ئایاری 2024