پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

K24 - هەولێر:

به‌بۆنەی كۆچی دوایی هاوسه‌ری سه‌لام عه‌بدوڵڵا سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی خه‌بات، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی بڵاوكرده‌وه‌.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی:  

بەڕێز سەلام عەبدوڵڵا سەرنووسەری ڕۆژنامەی خەبات:

بۆ کۆچی دوایی هاوسەری بەڕێزتان پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و هاوبەشی خەمتانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە ئێوە ببەخشێت.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان