زاخۆ؛ دووەم فێستیڤاڵی شەل و شەپک و جلوبەرگی کوردی بە سپۆنسەری مێدیایی کوردستان24 بەڕێوە دەچێت
K24 – زاخۆ:
سبەی دووەم فێستیڤاڵی شهل و شهپك و جلوبهرگی كوردی له زاخۆ دهست پێ دهكات، كوردستان 24 سپۆنسهری مێدیایی فێستیڤاڵهكهیه، فێستیڤاڵەکە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بهردهوام دهبێت و چهند چالاكییهكیی جیاوازیش پێشکەش دەکرێت.
بهشداربووان له ههر چوار پارچهی كوردستان بۆ بەشدارییی فێستیڤاڵەکە هاتوون، مەبەست لە فێستیڤاڵەکەش پاراستنی فەرهەنگیی کوردییە.
کونێ ڕەش، نوسەرێکی ڕۆژئاوای کوردستان، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، کوردستانیان لە هەر چوار پارچەی کوردستانەوە کۆبوونەتەوە، ئەمەش یەکێکە لە خەونەکانم، چونکە ئەوە مانای مانەوەی ئێمەیە، هەڵپەڕکێ، جلوبەرگ و میوزیکی کوردی یەکێکە لە شانازییەکانی نەتەوەکەمان.
لای خۆیەوە مەدیح ماردینی، دیزانینەری جلوبەرگی کوردی دەڵێت: دیزاین و جلوبەرگی کوردی لە نێوان کوردانی هەر چوارپارچەکان بڵاو دەکەینەوە، هەروەها لە هەر چوار پارچەی کوردستانەوە کوردەکان دێنە لای یەکتر و ئاشنایی پەیدا دەکەن.
لە فێستیڤاڵەکەدا بڕگە و بەرنامەی جیا پێشکەش دەکرێت، فێستیڤاڵەکە لە زاخۆ بەڕێوە دەچێت و بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت، کوردستان24ـیش سپۆنسەری مێدیاییە.
شڤان عەبدی، ڕێکخەری فێستیڤاڵەکە بە کوردستان24ـی گوت: فێستیڤاڵەکە چەند بوارێکی جیا لەخۆ دەگرێت، ڕۆژی یەکەم لە بەیانییەکەدا بڕگەی پانێل و بڕگەی گۆرانیگوتن و میوزیکژەنین پێشکەش دەکرێت، ئێوارەکەشی بڕگەی فەرهەنگیی پێشکەش دەکرێت.
گوتیشی: ڕۆژی دووەم بڕگەیەکی هونەری گەورە بەڕێوە دەچێت بە بەشداریی هونەرمەندی گەورەی باکووری کوردستان 'ئای نوور دۆغان'.