ماڵپه‌ڕی دادگای فیدراڵی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و دادوه‌ر جاسم محه‌مه‌د عه‌ببوودی بڵاو كرده‌وه
K24 – هەولێر:
له به‌غدا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق كۆبوونه‌وه و تاووتوێی زه‌رووره‌تی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و به‌شداری ته‌واوی لایه‌نه‌كانیان كرد.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 14ـی ئایاری 2024)، ماڵپه‌ڕی دادگای فیدراڵی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه، تێیدا هاتووه: له ئۆفیسی خۆی له به‌غدا، دادوه‌ر جاسم محه‌مه‌د عه‌ببوود، سه‌رۆكى دادگه‌ى باڵاى فيدراڵ پێشوازیی له نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی كرد.
له دیدارێكدا گفتوگۆ له‌باره‌ی چه‌ند پرسێكی گرنگی تایبه‌ت به هه‌رێمی كوردستان كرا، له‌وانه، بابه‌تی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و زه‌رووره‌تی به‌شداریی فراوانی هه‌موو لایه‌نه‌كان و دانانی چوارچێوه‌یه‌كی گشتگیر بۆ جێبه‌جێكردنی دادپه‌روه‌ری.
پێشتریش دڵشاد شه‌هاب، گوته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردبوو، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات.
دڵشاد شه‌هاب لە بارەی بەرنامەی سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگه‌یاند، لەگەڵ محه‌ممه‌د شیياع سوودانى، سه‌رۆكوه‌زيرانى عێراق كۆ ده‌بێته‌وه و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا و پرسه هاوبه‌شه‌کانی نێوانیان تاوتوێ ده‌كه‌ن.