پێنتاگۆن بۆ كوردستان24: هیچ گۆڕانێك له ئه‌رك و ژماره‌ی هێزه‌كانمان له عێراق و سووریا ڕووی نه‌داوه
K24 – واشنتن:
پات رایده‌ر گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (پێنتاگۆن) به كوردستان24ـی ڕاگه‌یاند، هیچ گۆڕانێك له ئه‌رك و ژماره‌ی هێزه‌كانمان له عێراق و سووریا ڕووی نه‌داوه.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند، هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش پابه‌نده به ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش.
گوتیشی: "ده‌بێت دڵنیا ببینه‌وه كه داعش له عێراق و سووریا له‌ناو چووه".
جه‌ختیشی كرده‌وه، لە هاوكاری و هەماهەنگییەكانمان لەگەڵ هاوپەیمانەكانمان بەردەوام دەبین.
حكومه‌تی عێراق ناتوانێت بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مان بۆ ده‌ركردنی هێزه بیانییه‌كان، به‌تایبه‌تی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا جێبه‌جێ بكات، چونكه ساڵی 2014 هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر داوای نووری مالیكی، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌و كاتی عێراق، دوای هێرشه‌كانی داعش گه‌ڕانه‌وه.