سبەی مووچەی بەشێکی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەدرێت

K24 – هەولێر:
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سبەی دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی بەشێک لە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەست پێ دەکات.
ئەمڕۆ سێشەممە (14ـی ئایاری 2024) وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سبەی چوارشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی بەشێک لە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، مووچەی ئەو چین و توێژانە دابەش دەکرێت کە لە بەغداوە تەمویلەکانیان گەیشتووە، وەک؛ خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان.
هەر ئەمڕۆ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكوومه‌تی عێراقدا ڕایگەیاند، به فه‌رمانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و وه‌زاره‌تی دارایی، ڕه‌زامه‌ندیی نیشان درا بۆ خه‌رجكردنی مووچه‌ی مانگی نیسانی بەشێک لە مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان، پێکهاتوو لە؛ تۆڕی پاراستن و چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی، خانه‌نشینانی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی، كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، گرێبه‌سته‌كان و سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ مانگی نیسان.
دوێنێش ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، ئیخڵاس دلێمی، ئەندامی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بۆ ماڵپەڕی کوردستان24 ئاشکرایان کردبوو، لەو هەفتەیە تێپەڕ ناکات، مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە بەغداوە دەگات.