بایدن: تره‌مپ مامه‌ڵه‌یه‌كی ناشیرین له‌گه‌ڵ كۆچبه‌ران ده‌كات

K24 – هەولێر
سەرۆکی ئەمەریکا ڕه‌خنه‌یەکی تووندی له تره‌مپ گرت، بەوەی مامەڵەی ناشرین لەگەڵ کۆچبەران دەکات.
جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌رباره‌ی پێشوازیكردنی ئه‌مه‌ریكا له كۆچبه‌ران ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له ماوه‌ی ده‌یان ساڵی ڕابردوودا گرنگترین چاكسازی ئه‌نجام درابێت له بواری كۆچبه‌ران بووه و به‌رله‌وه‌ی ببمه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌مه‌ریكا به‌ده‌ست كۆچبه‌رانه‌وه ده‌یناڵاند.
بایدن گوتیشی: "ئێمه كێشه‌ی کۆچبەرانمان چاره‌سه‌ر كرد و تره‌مپیش مامه‌ڵه‌یه‌ی نه‌شیاو له‌گه‌ڵ كۆچبه‌ران ده‌كات. كه له مرۆڤایه‌تییه‌وه دوورە. ئه‌مه‌ریكا چاكسازی گه‌وره‌ی له بواری كۆچبه‌ران كردووه كه لە ده‌یان ساڵی ڕابردوو هاوشێوه‌ی نه‌بووه و ئه‌و كاره‌مان به یاسا ڕێكخست".
جۆو بایدن ڕاشیگەیاند، كۆچبه‌ران به‌شێكن له كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مه‌ریكی، ئێمه به‌ردەوام كار ده‌كه‌ین له‌پێناو چاكسازی گشتگیر له بواری كۆچبه‌ران، به‌ڵام تره‌مپ قسه‌ی ناشیرین ده‌رباره‌ی كۆچبه‌ران ده‌كات و پێیان ده‌ڵێت پیاوكوژ و ده‌ستدرێژیكار ده‌ڵێت ئه‌وان مرۆڤ نین، ئه‌وه‌ش كارێكی ناڕه‌وایه و ئێمه باوه‌ڕمان به‌وجۆره ڕه‌وشت و ئاكارانه نییه.