شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە

لۆگۆکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و فیدراڵ
لۆگۆکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و فیدراڵ

K24 - هەولێر

شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە و پرسی هەمواری بودجە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق تاوتوێ دەکەن.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، شاندەکە لەلایەن ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان سەرۆکایەتی دەکرێت و گفتوگۆ دەکەن لە بارەی هەمواری خشتەکانی یاسای بودجە و چارەسه‌رکردنی ئەو گرفت و ئاستەنگانەی لە کاتی هەمواریی یاساکە بۆ پشکی هەرێمی کوردستان دروست دەبێت.

بودجەی ساڵی 2024ـی عێراق 228 ترلیۆن دینارە، بەڵام ڕێژەی کورتهێنان بەراورد بە ساڵی رابردوو گەشتووەتە ئاستێکی بەرز و بەزیاتر لە 80 ترلیۆن دینار دەخەمڵێنرێت، زیاتر لە 100 ترلیۆن دیناری بودجەش بۆ مووچەی فەرمانبەران دانراوە، پەرلەمان چاوەڕێی ناردنی خشتەی بودجەیە.

پشکی پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بەتایبەتی ئەو پارێزگایانەی ڕێژەی هەژاری لە ئاستێکی بەرزدا و کێشەی خزمەتگوزاریان هەیە، ناکۆکی لەنێوان فراکسیۆنەکانی نێو پەرلەمان دروستکردووە و رازی نین لەو بودجەی کە بۆ پارێزگاکانیان تەرخانکراوە.