سەرۆكوەزیرانی سلۆڤاكیا تەقەی لێ دەكرێت و بە برینداری دەگەێنرێتە نەخۆشخانە

K24 - هەولێر:
رۆبێرت فیتسۆو سەرۆكوەزیرانی سلۆڤاكیا تەقەی لێ دەكرێت و بە برینداری دەگەێنرێتە نەخۆشخانە.
لە شارۆچكەی هاندلۆڤا لە 150 كیلۆمەتری باكووری رۆژهەڵاتی پایتەختی سلۆڤاكیا، كەسێك تەقە لە سەرۆكوەزیران رۆبێرت فیتسۆو دەكات و برینداری دەكات.
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی سلۆڤاكیا رایگەیاند، رووداوەكە لە بۆنەیەكدا بووە لەبەردەم خانەیەكی كەلتووری، فیتسۆ هاتووە سەردانی خانە كەلتورییەكهی كردووە.
پۆلیس تەقەكەرەكەی دەستگیر كردووە و لێكۆڵینەوە دەستپێكردووە و هێشتا هۆكاری هێرشەكە و دۆخی تەندروستی سەرۆكوەزیران نەزانراوە.
رۆبێرت فیتسۆو تەمەن 50 ساڵ، لە 25ـی ئۆكتۆبەری 2023ـوه پۆستی سەرۆكوەزیرانی سلۆڤاكیای وەرگرتووە.
پێشتریش لە 2006 تا 2010 و 2012 تا 2018 پۆستی سەرۆكوەزیرانی هەبووە. تێكڕا زیاتر لە 10 ساڵ لە پۆستی سەرۆكوەزیران خزمەتی كردووە. لە ساڵی 1999ـوه پارتی سۆشیاڵ دیموكراتی دامەزراندووە و تا ئێستا سەرۆكی پارتەكەیە.