ژماره‌ی كوژراوانی غه‌ززه گه‌یشته 35233 كه‌س
K24 - هەولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی كه‌رتی غه‌ززه له فه‌ڵه‌ستین رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی هێرشه به‌رده‌وامه‌كانی سوپای ئیسرائیل بۆسه‌ر كه‌رته‌كه، ژماره‌ی كوژراوان به‌رزبووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 15ـی ئایاری 2024)، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی كه‌رتی غه‌ززه له فه‌ڵه‌ستین، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، دوای تێپه‌ڕبوونی 211 رۆژ به‌سه‌ر جه‌نگی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس، ژماره‌ی كوژراوانی غه‌ززه له ده‌ستپێكی شه‌ڕی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس له حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردوو، گه‌یشته 35233 كه‌س.
ته‌ندروستی غه‌ززه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته ڕوو، ژماره‌ی بریندارانیش گه‌یشتووه‌ته 79141 كه‌س.
ڕوونیشیكردووه‌ته‌وه، له 24 كاتژمێری ڕابردوودا، 60 كه‌س له غه‌ززه كوژراون و هه‌روه‌ها 80 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوونه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌مڕۆ بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، شه‌ڕی سوپای ئیسرائیل له غه‌ززه شه‌ڕی مان و نه‌مانه.
ناتانیاهۆ هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووە، شه‌ڕی ئێسته بۆ مانه‌وه و پارێزراوی ئاسایش و ئازادی و بووژانه‌وه‌ی ئیسرائیله و پێچه‌وانه‌كه‌یشی بۆ كۆمه‌ڵكوژی و ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر ئیسرائیل و دوورخستنه‌وه‌یه‌تی له لایه‌ن حه‌ماسه‌وه.
ڕۆژی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، چەکدارەکانی بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر ئیسرائیل، لە هێرشەکەدا زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی کوژران و سەدانی دیکەش بریندار بوون، هاوکات 240 هاووڵاتیی ئیسرائیل وەکو بارمتە لەلایەن حەماسەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كران.