وه‌زیری نوێی به‌رگریی ڕووسیا: ژیانم ده‌كه‌مه قوربانی وڵاته‌كه‌م
K24 – هەولێر:
له یه‌كه‌م گوتاری دوای ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك وه‌زیری نوێی به‌رگریی ڕووسیا، ئەندرێی بێلوسۆڤ
ڕایگه‌یاند، بۆ ڕاییكردنی ئه‌ركه‌كانم، ئه‌گه‌ر پێویست بكات، ژیانیشم ده‌كه‌مه قوربانی ڕووسیا و گه‌له‌كه‌م.
بێلوسۆڤ هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند، ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی خۆم به‌رامبه‌ر به وڵاته‌كه‌م باش ده‌زانم، په‌یمان ده‌ده‌م به‌هه‌موو هێز و ته‌ندروستیمه‌وه به‌رگری له ڕووسیا بكه‌م.
هۆشداریشیدا، پره‌نسپی كاركردنم بریتییه له |"هه‌ڵه‌كردن ئاساییه، به‌ڵام درۆكردن نا".
وه‌زیری نوێی به‌رگریی ڕووسیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، پلانی نوێی بۆ جوڵاندنی هێزه‌كانی ڕووسیا نییه.
ڕۆژی یەکشەممە (12ی ئایاری 2024)، سەرۆکی ڕووسیا، ڤلادیمێر پوتن، سێرگی شۆیگو، وەزیری بەرگریی وڵاتەکەی لە کارەکەی لادا و ئابووریناس ئەندرێی بێلوسۆڤی وەک جێگرەوەی دەستنیشان کرد.