ترەمپ: بایدن نەخۆشی دەروونی هەیە

K24 - هەولێر
دۆناڵد ترەمپ کاندید بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا ڕەخنەی لە جۆو بایدن، سەرۆکی ئێستەی ئەمەریکا گرت، بەهۆی ڕاگرتنی هاوکارییە سەربازییەکان بۆ ئیسرائیل و بە نەخۆشی دەروونی وەسف کرد.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی هیو هیویت دۆناڵد ترەمپ گوتی، "پێموایە ڕاگرتنی هاوکارییە سەربازییەکان بۆ ئیسرائیل دەبێتە هۆی درێژکردنەوەی شەڕەکە و هێزێکی گەورە بە لایەنی بەرامبەر دەبەخشێت".
هەروەها ترەمپ بەهۆی سیاسەتەکانییەوە بەرامبەر بەئیسرائیل جۆو بایدنی بە نەخۆشی دەروونی وەسف کرد.
بایدن لە 8ـی ئایاردا ڕایگەیاند، ئەمەریکا دابینکردنی چەک بۆ ئیسرائیل ڕادەگرێت ئەگەر ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی گەورە لە ڕەفەح لە باشووری کەرتی غەززە ئەنجام بدات.
هەر لەو ڕۆژەدا لۆید ئۆستین وەزیری بەرگری ئەمەریکا ڕاگرتنی دابینکردنی بۆمبی بەهێزی ئەمەریکا بۆ ئیسرائیل پشتڕاستکردەوە.