رۆژنامه‌وانێكى نزيك له ئه‌ردۆغان: بارزانى پرۆسه‌ى ئاشتى توركيا به‌گه‌ڕ ده‌خاته‌وه
رۆژنامه‌وانێكى ناودارى توركيا رايده‌گه‌يه‌نێت، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعوود بارزانى ده‌توانێت رۆڵێكى كاريگه‌ر له پرۆسه‌ى ئاشتى توركيادا بگێڕێت.
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌وانێكى ناودارى توركيا رايده‌گه‌يه‌نێت، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعوود بارزانى ده‌توانێت رۆڵێكى كاريگه‌ر له پرۆسه‌ى ئاشتى توركيادا بگێڕێت.
ئاڤنى ئازگورلێ كه رۆژنامه‌وانێكى نزيك له سه‌رۆك كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغانه تايبه‌ت به كوردستان 24 رايگه‌ياند، سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان رۆڵى له پرۆسه‌ى ئاشتيى هه‌يه و ئه‌مجاره‌ش ده‌بێته نێوانگيرى نێوان ده‌وڵه‌ت و په‌كه‌كه له پێناو به‌ديهێنانى پرۆسه‌ى ئاشتيى له توركيادا.
جێى ئاماژه‌يه پێشتر ئه‌و رۆژنامه‌وانه، هه‌واڵى سه‌ردانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانى بۆ كوردستان 24 ئاشكرا كردبوو.