به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی دوو پڕۆژه یاسا، شەممەی داهاتوو پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە
K24 - هەولێر
په‌رله‌مانی عێراق شه‌ممه‌ی داهاتوو خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ هه‌مواری دووه‌می یاسای كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و ده‌نگدان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌كات.
ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە، شەممەی داهاتوو په‌رله‌مانی عێراق به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی دوو پڕۆژه‌یاسا كۆده‌بێته‌وه.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوی په‌رله‌مانی عێراق، لە کۆبوونەوەکەی پەرلەمان خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای پشووه فه‌رمییه‌كان له‌وڵات ده‌كرێت و لیژنه‌ی ئه‌وقاف و هۆزه‌كان و لیژنه‌ی یاسایی، لیژنه‌ی رۆشبنیری و گه‌شتوگوزار ڕاپۆرتی خۆیان ده‌خوێننه‌وه.
ئەوەشی خستووەتە ڕوو، له‌خشته‌ی دووه‌مدا هاتووه، په‌رله‌مان گفتوگۆ و خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازه‌یاسای هه‌مواری دووه‌می یاسای كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ژماره 31ی ساڵی 2019 ده‌كات و لیژنه‌ی یاسایی ڕاپۆرتی خۆی پێشكه‌ش ده‌كات.
هاوكات له خشته‌ی سێیه‌مدا هاتووه، پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان به‌ڕێوه ده‌چێت.