پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ عێراق هاوینێکی مامناوەندی هەبێت
K24 - هەولێر
ڕوانگه‌ی عێراقی سه‌وز ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئەمساڵ عێراق هاوینێكی مامناوه‌ند چاوه‌ڕێی ده‌كات هۆکارەکەشی دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەو شەپۆلەبارانە بەهێزەی ئەمساڵ بارییوە.
عومه‌ر عه‌بدوله‌تیف له ڕوانگه‌ی عێراقی سه‌وز كه تایبه‌تمه‌نده به كاروباری ژینگه ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هاوینی داهاتوو له وڵات له‌ڕووی پله‌كانی گه‌رماوه به‌راورد به ساڵانی پێشووتر، هاوینێكی مامناوه‌ند ده‌بێت.
ڕوانگه‌ی عێراقی سه‌وز ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ساڵانێكه عێراق به‌تایبه‌تی ناوچه‌كانی باشووری وڵات له‌وانه، به‌سره، زیقار، میسان و مووسه‌ننا رووبه‌ڕووی وشكه‌ساڵی و وشكبوونی زۆنگاوه‌كان و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما بوونه‌ته‌وه.
ئاشکراشیکرد، به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله باران بارینه‌ی وڵاتی گرته‌وه هاوینی ئه‌مساڵ له‌ڕووی گه‌رماوه له‌سه‌رتاسه‌ری وڵات هاوینێكی مامناوه‌ند ده‌بێت.
ئەمساڵ شەپۆلێکی بارانبارین ڕووی لە ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان کرد، ئەویش بەهۆی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سوورەوە دروست بوو، بووە هۆی ناجێگیری کەشوهەوا لە سەرجەم پارێزگا جیاوازەکانی عێراق و ناوچەکە بەگشتی.
هەروەها ئەو شەپۆلە بارانبارینە بە خووڕانەی ئەمساڵ داباری، بووە هۆی بووژاندنەوەی سەد و بەنداوەکان و ناوچە جیاوازەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بەتیابەت.