هه‌موو شتێك له‌ باره‌ی داهاتووی براڤۆ یه‌كلایی بووه‌وه‌

براڤۆی گۆڵپارێزی بارسێلۆنا بەرەو شاری مانچێستەر گەشت دەکات بۆ ئەوەی پشکنینی پزیشکی بۆ ئەنجام بدرێت.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی رایگەیاندووە، براڤۆ لەگەڵ مان سیتی رێککەوتوە و ئەو گۆڵپارێزە چیلییە پەیوەندی بە ریزەکانی ئەو یانەیەوە دەکات و بۆ ئەم مەبەستە ئەمڕۆ بەرەو شاری مانچێستەر گەشت دەکات و رۆژی پێنجشەممە بەفەرمی گواستنەوەی بۆ ریزەکانی پشتڕاست دەکرێتەوە.

براڤۆی ٣٣ ساڵان ساڵانە لە مان سیتی مووچەی ٦ ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت، لە کاتێکدا لە بارسا ساڵانە مووچەی ٣ ملیۆن یۆرۆ بوو.

بلاوگرانا بۆ شوێنگرتنەوەی براڤۆ، لە گواستنەوەی كاسپه‌ر سیلیسنی گۆڵپارێزی ئەیاکس ئامستەردامی هۆڵەندی نزیکە.

براڤۆ له‌ 2006 له‌ رێگه‌ی یانه‌ی ریال سوسیداده‌وه‌ له‌ ده‌رگه‌ی خوله‌كانی ئه‌ورووپا و له‌ هاوینی 2014ـه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ بارسێلۆناوه‌ كرد، بۆ یه‌كه‌مینجاریشه‌ له‌ رێگه‌ی مانچێسته‌ر سیتی پرێمه‌ر لیگ تاقی ده‌كاته‌وه‌.