يه‌په‌گه زۆبه‌ى خاڵه سه‌ربازييه‌كانى رژێمى له حه‌سه‌كه كۆنترۆڵ كردووه
دواى حه‌وت رۆژ له شه‌ڕوپێكدادانى نێوان هێزه‌كانى يه‌په‌گه و رژێمى سووريا له شارى حه‌سه‌كه ئاگربه‌ست راگه‌يه‌ندرا.
K24 – هه‌ولێر:
دواى حه‌وت رۆژ له شه‌ڕوپێكدادانى نێوان هێزه‌كانى يه‌په‌گه و رژێمى سووريا له شارى حه‌سه‌كه ئاگربه‌ست راگه‌يه‌ندرا.
ئه‌و ئاگر به‌سته دواى ئه‌وه دێت، كه هێزه‌كانى يه‌په‌گه توانيان زۆرێك له پێگه و خاڵه سه‌ربازييه‌كانى رژێمى سووريا له شاره‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن و له ئێستادا هێزه‌كانى رژێم ته‌نيا له چوارگۆشهيهكى ئه‌منى و چياى كهوكهبدا ماونه‌ته‌وه.