دانیال هاگاری: تەرمی سێ بارمتەمان لە کەرتی غەززە دۆزییەوە
گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، تەرمی سێ بارمتەیەیان لە کەرتی غەززە دۆزییەوە کە لە فێستیڤاڵێکی موزیکی لەلایەن حەماسەوە ڕفێندران و کوژران.
دانیال هاگاری، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، تەرمی سێ بارمتەیان لە کەرتی غەززە دۆزرایەوە کە لە فێستیڤاڵێکی موزیکی لەلایەن حەماسەوە ڕفێندرا بوون، گوتیشی هەموو کارێک دەکەن تا بارمتەکان بدۆزنەوە و ڕزگاریان بکەن.
ئەوەشی ئاشکرا کرد، سوپای ئیسرائیل و هێزەکانی شاباک تەرمی سێ بارمتەی ئێمەیان ڕزگار کرد کە لە کۆمەڵکوژییەکەی 7ـی ئۆکتۆبەر لەلایەن حەماسەوە ڕفێندران و کوژران. بەگوێرەی زانیارییەکانمان شەنی لوک، ئەمیت بوسکیلا، ئیسحاق گلێرێنتێر، لە کاتی هەڵاتن لە فێستیڤاڵی نۆڤای موزیکی لە 7ـی ئۆکتۆبەر لەلایەن حەماسەوە کوژران و تەرمەکانیان براون بۆ کەرتی غەززە.
ڕاشیگەیاند، هیچ بەردێک بەبێ پشکنین بەجێ ناهێڵین، ئەوەی لە تواناماندا بێت دەیکەین تا بارمتەکانمان بدۆزینەوە و بۆ ماڵەوە بیانگەڕێنینەوە.
بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە، 7ـی ئایاری 2024، سوپای ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنی زەمینی بۆ سەر دەروازەی رەفەح دەست پێ کرد.