ئۆپۆزيسيۆن به‌ره‌و رزگاركردنى جه‌رابلوس پێشڕه‌وى ده‌كات
شارى جه‌رابلووسى هاوسنوورى توركيا بووه‌ته جێى بايه‌خى ميدياى جيهانى و له ناوخۆى سوورياشدا هه‌وڵه‌كانى ئۆپۆزيسيۆنى نه‌يارى داعش له هه‌وڵدان به‌ره‌و شاره‌كه پێشڕه‌وى بكه‌ن.
K24 – هه‌ولێر:
شارى جه‌رابلووسى هاوسنوورى توركيا بووه‌ته جێى بايه‌خى ميدياى جيهانى و له ناوخۆى سوورياشدا ئۆپۆزيسيۆنى دژ به داعش له هه‌وڵدان به‌ره‌و شاره‌كه پێشڕه‌وى بكه‌ن و توركياش ئه‌و شاره به هێڵى سوور ناوده‌بات.
پێشنبيى ده‌كرێت له چه‌ند رۆژى داهاتوودا داعش له‌و شاره دهرپهڕێندرێت و هه‌ريه‌ك له هێزه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ربازى جه‌رابلووس و هاوپه‌يمانى سوورياى ديموكرات ده‌يانه‌وێت شاره‌كه له ده‌ستى داعش رزگار بكه‌ن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێشڕه‌وى ده‌كه‌ن.
له به‌رامبه‌ريشدا توركيا له هه‌وڵدايه ميليشيا ئيسلامييه‌كان له سنوورى خۆيه‌وه بپه‌ڕێنێته‌وه بۆ شاره‌كه.