دیلان غه‌فوور: سوننه‌كان له‌ناو خۆیاندا ناكۆكییان له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆكی په‌له‌مان هه‌یه

K24 – هه‌ولێر:
په‌رله‌مانتارێكی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات پارتی ته‌قه‌دوم له‌سه‌ر ئه‌وه ناڕازی بوو پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بچێته خولی سێیه‌م؛ ده‌شڵێت، سوننه‌كان له‌ناو خۆیاندا ناكۆكییه‌كی زۆریان له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆكی په‌له‌مان هه‌یه.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 18ـی ئایاری 2024) دیلان غه‌فوور، په‌رله‌مانتاری په‌رله‌مانی عێراق تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌بێت له پشكی پارتی ته‌قه‌دوم بێت، چونكه گه‌وره‌ترین پارتی سوننه‌كانه له‌ناو په‌رله‌مان.
دیلان غه‌فوور ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، پارتی ته‌قه‌دوم داوای كردووه په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان هه‌موار بكرێته‌وه و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش نه‌چێته خولی سێیه‌م.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره گوتیشی، ئاڵۆزییه‌كه‌ی ناو په‌رله‌مان دوای داواكارییه‌كانی پارتی ته‌قه‌دوم له‌نێوان په‌رله‌مانتاران دروست بوو. ڕوونیشی كرده‌وه، گرژی و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانتاران هه‌ر له‌ناو په‌رله‌مانتارانی سوننه بوو.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 18ـی ئایاری 2024) شڤان جەباری پەیامنێری کوردستان24 لە بەغدا ڕایگەیاند، گرژیی و ئاڵۆزیی لە نێو پەرلەمانی عێراق دروستبوو، دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق وەستا.
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێریی کوردستان24، هێزە ئەمنییەکان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی گرژییەکان چوونە نێو هۆڵی پەرلەمان، چەند ئەندام پەرلەمانێکیش بریندار بوون، بەپێی زانیارییەکان، لە نێوگرژییەکاندا لە هەیبەت حەلبووسی پەرلەمانتاری تەقەدومیان داوە و بریندارە.
ئەمڕۆ شەممە (18ـی ئایاری 2024) دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی په‌رله‌مانی عێراقدا دەستی پێ کرد و هەر یەک لە مەحموود مەشهەدانی، سالم عیساوی، تەڵال زەوبەعی و عامر عەبدولجەببار خۆیان بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان بەربژێر کرد.
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.
هاوکات هەر چوار کاندیدەکە نەیانتوانی لە گەڕی یەکەمی دەنگداندا لە کۆی 329 دەنگ، 166 دەنگ به‌دەست بهێنن و پۆستەکە یەکلا بکەنەوە، بۆیە دەنگدانەکە چووە گەڕی دووەم، لە گەڕی دووەمیش کێبڕکێکە لە نێوان مەشهەدانی و عیساویدا بوو، بەڵام گەڕی دووەمیش بە کۆتا هات، گەڕی سێیەم گرژیی و ئاڵۆزیی لێ کەوتەوە.
دەنگەکانی گەڕی دووەم بەو شێوەیە بوو؛ مەحموود مەشهەدانی 137 دەنگ، سالم عیساوی 158 دەنگ، عامر عەبدولجەبار 3 دەنگ.