شازادەی جێنشینی سعوودیە، پێشوازیی لە جەیک سولیڤان کرد
محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعوودیە، ئەمڕۆ یەکشەممە لە شاری دەهران پێشوازیی لە جەیک سولیڤان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا کرد.
ئاژانسی هەواڵی سعودیە "SPA" ڕایگەیاند، محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعوودیە، لەگەڵ ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا کۆبۆوە، لە میانی کۆبوونەوەکەدا هەردوو وڵات پێداچوونەوەیان بە پەیوەندییە ستراتیجییەکانی نێوانیان لە بوارە جیاجیاکاندا کرد.
ئەوەشی خستە ڕوو کە تاوتوێی وەشانێکی نزیک بە کۆتایی ڕەشنووسی ڕێککەوتنە ستراتیجییەکانی نێوان شانشینی یەکگرتوو سعوودیە و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کراوە، بۆ ئەوەی لەنێوان هەردوولا مۆر بکرێت.
هەردوولا لەسەر پرسی فەڵەستین بۆ دۆزینەوەی ڕێگەیەکی چارەیەکی چارەی دوو دەوڵەتی لەوانە "ئاوات و مافە ڕەواکانی گەلی فەلەستین دەگونجێت." گفتوگۆیان کرد.
هەروەها باس لە پێشهاتە ناوچەییەکان کرا، لەوانە بارودۆخی غەززە و پێویستیی ڕاگرتنی شەڕ لەوێ و ئاسانکاری بۆ هاتنە ناوەوەی یارمەتییە مرۆییەکان.