نێردەی کۆشکی سپی بۆ کاروباری بارمتەکان سەردانی قەتەر دەکات
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، ڕۆجەر کارستێنس، نێردەی تایبەتیی سەرۆکایەتی بۆ کاروباری بارمتەکان، لە 20 تا 22ـی ئایار دەگاتە قەتەر.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، کارستنز لە 20 تا 22ـی ئایار گەشت دەکات بۆ دۆحە و لەوێ بەشداریی پانێڵێک دەکات لە ژێر ناوی "کاریگەرییەکانی بارمتەگرتن لەلایەن لایەنگرانی دەوڵەتی و نادەوڵەتییەکانەوە" لە کۆڕبەندی ئاسایشی جیهانی.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، " کارستێنس لە دەوحە، لەگەڵ نوێنەرانی حکوومەتی قەتەر و نوێنەرانی دیکەی حکوومەت و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کۆ دەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی پرسەکانی دەستبەسەرکردنی نایاسایی و دەستبەسەرکردنی بارمتە".
لەو چوارچێوەیەشدا ماڵپەڕی عیبری "واینێت" بڵاوی کردەوە، "کارستێنس لەگەڵ نوێنەرانی حکوومەتی قەتەر و ڕێکخراوە کۆمەڵایەتییەکان کۆ دەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی پرسی ڕفێندراوانی دەستبەسەرکراو لە کەرتی غەززە، لەنێو چەند بابەتێکی دیکەدا".
چالاکییەکانی کۆڕبەندی ئاسایشی جیهانی لە دەوحە، سبەی دووشەممە، دەست پێ دەکات، کە تا 22ـی ئەم مانگە لەژێر دروشمی: "کێبڕکێی ستراتیجی، ئاڵۆزییەکانی وابەستەیی یەکتر" بەردەوام دەبێت، بە بەشدارییەکی بەرفراوان لەلایەن بەرپرسان، بڕیاردەران و داڕێژەرانی سیاسەت".