دۆناڵد ترەمپ بۆ جۆو بایدن، تۆ دەرکراویت لێرە بڕۆ جۆو

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا، لە کۆنفرانسی کۆمەڵەی نیشتمانیی تفەنگدا وتارێکی پێشکەش کرد، بە قسەی ناشرین هێرشی کردە سەر جۆو بایدن، سەرۆکی ئێستەی ئەمەریکا، ئەمەش بە مەبەستی کۆکردنەوەی پشتیوانیی بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا.

دانیشتنەکانی دادگاییکردنی ترەمپ لەبەردەم دادگای نیویۆرک لە دۆسیەی تاوان بۆ ماوەی هەفتەیەک ڕاگیرا. ئەویش ئەم دەرفەتەی قۆستەوە بۆ ئەوەی ڕۆژی شەممە لەبەردەم کۆمەڵەی نیشتمانیی تفەنگ (NRA) لە شاری داڵاس لە ویلایەتی تەکساس وتارێک پێشکەش بکات.

ترەمپ لە وتارەکەیدا بۆ هەزاران ئەندامی AARP ڕایگەیاند، بایدن "خراپترین سەرۆکە لە مێژووی وڵاتەکەماندا"، هەروەها سەرۆکی دیموکراتەکانی بە پیاوێکی "پڕ لە قسەی بێمانا" وەسف کرد و گوتی، "تۆ دەرکرایت، لێرە بڕۆ جۆ!"، قسەکەی ترەمب بووە مایەی پێکەنینی ئامادەبووان.

ترەمپ بە جەماوەرەکەی ڕاگەیاند کە بایدن "فێڵبازە" و بە "هەڕەشە بۆ سەر دیموکراسی" ناوی برد.

لای خۆیەوە جۆو بایدن ڕۆژی شەممە، وەڵامی لێدوانەکانی ترەمپی دایەوە و گوتی، "نەیارەکەم دۆڕاوێکی باشە" و گوتی، "بەڕاستی دیموکراسیی ئێمە لە مەترسیدایە".

بایدن لە درێژەی قسەکانیدا ئەوەشی خستە ڕوو، "ترەمپ تەنها دڵەڕاوکێی دۆڕانی لە ساڵی 2020دا نییە، بە ڕوونی تێک چووە". ئاماژەی بەوەش کرد، "دوای ئەو هەڵبژاردنە شتێک بەسەر ترەمپدا هاتووە".

ئاشکراشی کرد، ترەمپ بۆ سەرکردایەتیی ئەمەریکا خۆی کاندید ناکات، خۆی بۆ تۆڵەسەندنەوە کاندید دەکات، ناتوانین ڕێگە بەم پیاوە بدەین ببێتە سەرۆک، ئایندەی منداڵەکانمان لە مەترسیدایە، دەبێت لەم پێشبڕکێیە سەربکەوین، نەک بۆ من، بەڵکو بۆ ئەمەریکا. "

کۆمەڵەی تفەنگی نیشتمانی لە ئەمەریکا، کاریگەری سیاسی گەورەی هەیە. سەرۆکایەتیکردنی ئەو ڕێکخراوە، کە پێنج ملیۆن ئەندام لەخۆ دەگرێت و کاریگەرییەکی زۆر بەهێزی لەسەر ئەندامانی کۆنگرێس و لەسەر سیاسەتی ئەمەریکا هەیە.