بارزانى و يه‌ڵدرم كۆبوونه‌وه
په‌يامنێرى كوردستان 24 له ئه‌نقه‌ره رايگه‌ياند، دواى كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، كه‌مێك پێش ئێستا كۆبوونه‌وه‌ى بارزانى و سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا ده‌ستيپێكرد.
K24 – هه‌ولێر:
په‌يامنێرى كوردستان 24 له ئه‌نقه‌ره رايگه‌ياند، دواى كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، كه‌مێك پێش ئێستا كۆبوونه‌وه‌ى بارزانى و سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا بن عه‌لى يه‌ڵدرم ده‌ستيپێكرد.
ئه‌مڕۆ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به سه‌ردانێكى ره‌سمى گه‌يشته ئه‌نقه‌ره و له لايه‌ن به‌رپرسانى باڵاى كۆمارى توركياوه پێشوازى لێكرا.
سه‌ردانه‌كه‌ى بارزانى له كاتێكدايه پرسى كورد له توركيا رووبه‌ڕووى قه‌يران بووه‌ته‌وه و شه‌ڕ له نێوان سوپاى توركيا و پارتى كرێكارانى كوردستان ده‌ستيپێكردووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ى زانيارى كوردستان 24، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له سه‌ردانى ئه‌مجاره‌يدا بۆ توركيا ده‌ستپێشخه‌رييه‌كى بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى پرۆسه‌ى ئاشتيى له توركيا ده‌خاته‌ڕوو.
هاوكات بڕياره سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى پارتى كۆمه‌ڵگه‌ى ديموكراتى ناسراو به هه‌ده‌په كۆببێته‌وه.
.jpg)
