عهبادى: بارزانى دڵنيايى پێداووم
سەرۆک وەزیرانی عێراق حهيدهر عهبادى رایگەیاند، کورد چاوی لە داگيركردنى خاکی مووسڵ نییە.
K24 – ههولێر:
سەرۆک وەزیرانی عێراق حهيدهر عهبادى رایگەیاند، کورد چاوی لە داگيركردنى خاکی مووسڵ نییە.
حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا روونیکردەوە، مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دڵنیایی داوەتێ لەوەی، کورد چاوی لە داگیرکردنی خاکی پارێزگای نەینەوا نییە.
عەبادی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا جارێکی دیکە، داوای چوونە دەرەوەی هێزەکانی تورکیای لە باشیک کرد و دووپاتیکردەوە، کە ئەوان لەسەر داوای حکومەتی عێراق لەو شوێنە جێگیر نەکراون.
عەبادی داوای لە وڵاتانی عەرەبی کرد، فشار بخەنە سەر تورکیا بۆ کشاندنەوەی هێزەکانی و جەختیکردەوە، تورکیا سەروەری عێراقی بەزاندووە.