دواى جه‌ژن سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكومه‌ت و ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌رى كۆده‌بێته‌وه‌

سەبارەت بە خێراتركردنی ھەنگاوەكانی چاكسازی لەناو حكومەتدا، بڕیارە دوای جەژنی قوربان كۆبوونەیەوەیەكی باڵا لە نێوان سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان و سەرۆكایەتی حكومەت و ئەنجوومەنی دادوەری بەڕێوەبچێت.

K24 – هه‌ولێر:

سەبارەت بە خێراتركردنی ھەنگاوەكانی چاكسازی لەناو حكومەتدا، بڕیارە دوای جەژنی قوربان كۆبوونەیەوەیەكی باڵا لە نێوان سەرۆكایەتی  ھەرێمی كوردستان و سەرۆكایەتی حكومەت و ئەنجوومەنی دادوەری بەڕێوەبچێت.

فرسەت سۆفی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بە كوردستان 24 ی گوت: لە ماوەی رابردوودا ليژنە چاكسازییەكەی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان چەندین دۆسیەی گەندەڵیان لە ئاستی جیاواز داوەتە دەستەی دەستپاكی و لە كاتی خۆشیدا ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان بۆ رایگشتی ئاشكرا دەكەین.

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/65f68572-19d7-495a-98fd-d998c1cd317d/lezhna%20chaksazyakay%20saroki%20harem.ism/manifest